دەربارەی پەیمانگە
تشرینی دووهم 7, 2021 2022-02-18 17:14دەربارەی پەیمانگە
دیدو پەیامی پەیمانگە:
ساڵی دامەزراند
خوێندکار
ڕێژەی دەرچوونی خوێندکاران
بەش
ژینگەی خوێندن لە پەیمانگەی نۆبڵ:
پەيمانگەی نۆبڵی تايبەت بە بەرنامەی تايبەت و بە سوود وەرگرتن لە پسپۆڕان و ڕاوێژكاری بەردەوام گشت تواناكانی بەكاردەهێنێت بۆ بوار ڕەخساندنی لە زانستی و مرۆڤايەتييەكان بە شێوەيەك قوتابيان / خوێندكاران زياتر بە كرداری ئاشنا بكرێ كە لەگەڵ بازاڕی كار و تەكنەلۆجيای سەردەم بگونجێن . لە پەيمانگەی نۆبڵی تايبەت ژينگەيەكی خوێندنی سەردەمی هەيە و هۆڵەكانی خوێندن ئامادەكراون بە سيستەمی تەكنيكی نوێ و تاقيگەكانی بە باشترين پێداويستی و ئامێری نوێ و ديزاينی سەردەم ئامادەكراون. هەروەها سێ ياريگەی وةرزشی هەيە كە گشت چالاكيە وەرزشيەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت و دوو پاركی گەورە بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل و كافتريا و پەڕاوگە و باخچەی گەورە و كۆشك و ژووری وەرزشی تايبەت بە خۆی هەيە و لەسەر ڕووبەرێكی گەورە ديزاين كراوە و كتێبخانە و پرسگە و شوێنی نوێژ كردن بۆ پياوان و ئافرەتان
فراوانکردن و گەشەکردنی پەیمانگەی نۆبڵ:
١-رێژەی قوتابیانی وەرگیراو لە زیاد بوونە
٢-كار و چالاكیەكان زێدەتر بووینە كە رۆلی كاریگەریان هەیە لە سەر ئاستی كرداری بۆ قوتابیان و بەرەو پێشەنگ بوونی پەیمامگەكەمان لە رێزبەندی
٣-پێشكەشكردنی ژمارەیەكی بەرچاو لە سیمیناری بە سوود و كردنەوەی وۆرك شۆپی گشت بەشەكان و سیمپۆزیەم ی پەیوەندیدار بە بوارە سەردەمیەكان
٤-زیاتر گرینگی دان بە رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانمان بە كردنی گرێبەستی تایبەت لەگەل چەند كۆمپانیایەك